فەرماندەیەكی مقاوەمە بۆ ئاڤا: هیچ هێرشێک لە ناوخۆی عێراقەوە ناکرێتە سەر ئیسرائیل
- عێراق
- 2024-08-03

چەند چەکدارێکی بەرەی مقاوەمە لە عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی باڵای گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند "گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناو عێراقدا هیچ هێرشێک لە عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام نادەن".
زانیاریی بەدەستهاتوو: فەرماندەیەكی باڵای "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بە ئاڤا نیوزی گوت: "گرووپە چەکدارە ئێرانی، عێراقی، یەمەنی، لوبنانی، سوورییەكان، تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، لە ئیسرائیل دەکەنەوە، بەڵام هیچ هێرشێک لە ناوخۆی خاکی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام نادرێت".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو فەرماندەیە "ئێران و گرووپە چەکدارەکان بەرژەوەندییە دەریایی و وشکانییەکانی ئیسرائیل دەکەنە ئامانج و هێرشەکە لە پێشبینیی هەر کەسێک گەورەتر دەبێت".
وێنە گەورەکە: چوارشەممەی ڕابردوو ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا، ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





