لۆگۆی سێ حزبەکە
ئاڤا نیوز
بەهۆی پەیوەندییان بە پەکەکەوە کە ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوە لە عێراق، دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان مۆڵەتی کارکردنی لە سێ حیزب وەرگرتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ مانگە حکومەتی عێراق، پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساندووە و هەموو مۆڵەتپێدانێکیشی بە کۆبوونەوەی ئەندامان و ڕێکخراوەکانی نزیک لەو حزبە ڕاگرتووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دوایین بڕیاریدا ڕایگەیاند: لەسەر سکاڵایەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆبووەتەوە کە تایبەتبووە بە هەڵوەشاندنەوە و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لە سێ حیزبی سیاسی کە ئەوانیش بریتی بوون لە "حیزبی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی، حیزبی بەرەی خەباتی دیموکراتیک و حزبی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان (تەڤگەری ئازادی)".
زانیاریی زیاتر: "بەهۆی پەیوەندییان بە پەکەکەوە کە ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوە لە عێراق، بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوە و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لەو سێ حیزبە، بڕیارەکەش شیاوی تانەلێدانە، بەڵام دوای یەکلاییبوونەوەی تانەکە بارەگای ئەو سێ حزبە دادەخرێن و دەستیش بەسەر سامانی داراییاندا دەگیرێت".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت






