
گرووپێکی چەکدار لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات، مەترسی هەیە هاوشێوەی کردنەئامانجی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران، سەرکردەی گرووپە چەکدارییەکانی عێراقیش لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە ئامانج بگیرێن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شەمەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق مەترسییەکی راستەقینەیە و بۆ ئەومەبەستەش دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ هەموو هەنگاوێک بگرێتەبەر تا عێراق لەو جەنگە هەرێمیە دووربخاتەوە.
زانیاریی زیاتر: "هەنگاوێکی دیکەش کە پێویستە حکومەتی عێراق کاری لەسەر بکات بریتییە لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی و دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، تا چیتر سەروەری عێراق پێشێل نەکرێت". محەممەد شەمەری وای گوت.
باکگراوند: لەگەڵ کردنە ئامانجی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران، رۆژی چوارشەممە 31-7-2024 هێرشکرایەسەر دوو یەکەی لیوای 47ی حەشدی شەعبی لە باشووری شاری بابل، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






