
پەرلەمانی عێراق- وێنە:ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی پارتەکەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان عێراق، پێداگریی لەسەر وەگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەكات، ئاماژە بە ڕێککەوتنێک دەدات بۆ بەربژێرکردنی ناوێکی ناوێ بۆ پۆستەکە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان، نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن.
لێدوانی فەرمی: عەلی عیساوی، سەرکردە لە پارتی تەقەدوم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو کۆبوونەوەیەی بە ئامادەبوونی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دوو حیزبە کوردییەکە کرا، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سەرۆکی پەرلەمان و لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی پەیڕەوی ناوخۆ، کە ڕێگە بەوە دەدات بەربژێری نوێ بێنە نێو کێبڕکێیەکە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هیچ ناوێکی نوێ پێشنیاز نەکراوە، دۆخەکە بەو ئاراستەیە دەڕوات سەرلەنوێ دەرگای خۆ بەربژێرکردن بکرێتەوە، پارتی تەقەدوم وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە مافی خۆمان دەزانین. عەلی عیساوی وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






