
عەممار حەکیم - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە بانگەوازێکیدا بۆ سوننییەکان، داوای ڕێککەوتنیان لەسەر بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی، محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە تا ئێستا سوننەکان نەیانتوانیوە جێگرەوەکەی دەستنیشان بکەن.
لێدوانی فەرمی: عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە میانی ڕێوەڕەسمێک لە بەغدا ڕایگەیاند: جێگای داخە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هێشتا بەتاڵە، بانگەوازەکانیش بەردەوامن بۆ براکانمان لەسەر پێویستیی یەکلاکردنەوەی بەربژێرێک بەبێ ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی.
زانیاریی زیاتر: لێرەوە بانگەواز بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات بەربژێری گونجاو بخەنە ڕوو، با بەرژەوەندیی باڵای وڵات بنچینەی کاری سیاسی هەر لایەنێک بێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان. عەممار حەكیم وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






