
ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکووک
ئاڤا نیوز
ڕاکان جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا لە پشکی هاوپەیمانی عەرەبی و سەرۆکی کاتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: "خیانەتمان لێکراوە و هەموو ڕێگە یاسایی و دادوەرییەکان بۆ گەڕانەوەی مافەکانمان دەگرینەبەر".
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا بەبێ ئامادەبوونی سێ لایەن (پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتەی تورکمان و هاوپەیمانیی عەرەبی) کۆبووەوە و تێیدا رێبوار تەها لە پشكی یەكێتیی وەک پارێزگار هەڵبژێردرا، بەمەش دوای حەوت ساڵ پۆستەکە گەڕایەوە لای کورد.
پەیامی فەرمی: ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکووک لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی بەشدارییان لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوودا کرد، ئەوان بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆیان خیانەتیان لە دەنگەکانی هاووڵاتی عەرەبی شارەکەدا کرد و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان کرد."
زانیاریی زیاتر: ئەو مافانەی لە ساڵی 2003 ـەوە کاری بۆ دەکەین بۆ پێکهاتەی عەرەب، لەبەر چاو نەگیرا، لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوو ئامادە نەبووین سازش لەسەر مافەکانمان بکەین، جەختیش دەکەینەوە کە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی عەرەب لە کەرکووک هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر. ڕاکان جبووری وایگوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






