گوتەبێژی یەکێتی: کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ پارتی لەپێناو کەرکووک پێکەوە کاربکەین
- کوردستان
- 2024-08-11
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیێنێت، "پارتی دۆست و هاوسەنگەری ئێمەیە و کاتی ئەوەی هاتووە لەپێناو شاری کەرکووک کار بکەین".
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو یەكێتی لەگەڵ سێ ئەندامی عەرەب و کۆتای کریستیان، بەبێ پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی پۆستەکانی کەرکووکیان دابەشکرد و ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی بە پارێزگار هەڵبژێدرا، بەمەش دوای حەوت ساڵ پۆستەکە گەڕایەوە دەست کورد.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "ململانێی دوێنێ کۆتاییهات، ئەمڕۆ زمانی گفتوگۆ و پێکەوەیی کار دەکات، کاتی ئەوە هاتووە خاڵێک بۆ ڕابردوو دابنێین و لەپێناو کەرکووک پێکەوە کار بکەین."
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی یەکێتی بە ئاماژەکردن بەوەی سەپاندنی بیروڕای حیزبییانە لە کەرکووک سەرکەوتوو نابێت، گوتیشی: "لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ئایدۆلۆژیای بەڕێوەبردنی کەرکووک تەعریبکردنی پارێزگاکە بوو".
باکگراوند: دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، شەوی ڕابردوو لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام کۆبووە و تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار هەڵبژێردرا. کۆبوونەوەکەش لەلایەن شەش حەوت ئەندامی سێ لایەن (پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتەی تورکمان و هاوپەیمانیی عەرەبی) بایکۆت کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





