ڕاوێژکارێکی سوودانی: دەرگای دادگەکان بۆ لایەنە ناڕازییەکانی کەرکووک کراوەتەوە
- کوردستان
- 2024-08-11

عامر جبووری، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پارێزگای کەرکووک بە لایەنە ناڕازییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، دەرگەی دادگەکان کراوەیە بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ناڕەزایی تورکمان و بەشێک لە لایەنە عەرەبییەکانی لێکەوتەوە دەرئەنجامەکانی بە "پێچەوانەی یاسا" ناو دەبەن.
لێدوانی فەرمی: عامر جبووری، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو لایەنانەی ناڕازین لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دەرگای دادگەکان کراوەیە بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن، باشترە لەوەی بچن خۆپیشاندان بکەن و شەقامەکان دابخەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران، پارێزگاری کەرکووک گرنگ نییە سەر بە هەر پێکهاتەیەک بێت، بەڵام دەبێت بە یەک چاو سەیری هەمووان بکات و کاری لەپێشینەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێت بە هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بەبێ جیاوازی.
باکگراوند: دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، شەوی ڕابردوو لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام کۆبووەوە، تێیدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران، دوو نوێنەرەکەی بەرەی تورکمانی، دوو نوێنەرەکەی پارتی و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەبیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سووكایەتیكردن كەناڵێكی ئاسمانیی عێراق و بێژەرێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە چەند پارێزگایەکی عێراق قەیرانی کەمی بەنزین سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





