
لۆگۆی بەرەی تورکمانی، باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا و دیمەنێک لە شاری کەرکووک، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەرەی تورکمانی بەفەرمی لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک تۆمارکرد.
وێنە گەورەکە: ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە کەرکووک لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە، بێ بەشداری سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان ناڕەزایەتی و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان ڕەتیدەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەی تورکمانی کە لەکۆی 16 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خاوەنی دوو کورسییە و نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمان دەکات، هەرچەندە لە کۆبوونەوەی شەوی شەممەی هوتێل ڕەشیدی بەغدا ئامادەنەبوو، بەڵام 19 پۆستی بۆ دانراون، بەڵام ناڕەزایەتیی هەیە و دەڵێن دان بە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی کەرکووکدا نانێن و ڕەتیدەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە دادگەی فیدراڵی سکاڵامان دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکان تۆمارکرد و پێمانوایە نایاساییە".
زانیاریی زیاتر: بەرەی تورکمانی تێبینی لەسەر پێشێلکردنی هەردوو ماددەی حەوت و 13 هەیە، کە لە ماددەی حەوتدا هاتووە دەبێت بەتەمەنترین ئەندام بانگەوازی کۆبوونەوە بکات، هاوکات ئەگەر بارودۆخێکی نالەبار نەبێتە ڕێگر نابێت کۆبوونەوە ببێرتە دەرەەوی پارێزگاکە، ئەمە لەکاتێکدایە لە بری ڕاکان جبووری، پەروین فاتیح بانگەوازی کۆبوونەوەی کردووە کە دووەم بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنە، لەبری کەرکووکیش لە بەغدا کۆبوونەوەکە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






