
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبوونەوە، بڕیاریاندا هەفتەیەک مۆڵەت بدەنە سوننەکان تا لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەی خولی کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر پرسەکانی حکومەت و پەرلەمان و یاسا لەپێشینەکان دەدەن، لە کۆبوونەوەی ئەمشەویشیاندا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانیان تاوتوێکردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە بڕیارێکی هاوبەش.
لێدوانی فەرمی: سەلام زووبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، گفتوگۆ لەسەر یەکلاییکردنەوەی کێشەی سەرۆکی پەرلەمان کرا و بڕیاردراوە هەفتەیەک مۆڵەت بە سوننەکان بدرێت تا لەسەر ئەو پرسە بگەنە ڕێککەوتن.
زانیاریی زیاتر: "چوارچێوەی هەماهەنگی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ڕەتدەکاتەوە، چونکە ئەوە دەرگای کێشەی تر دەکاتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە کاندیدی سێیەم نەکراوە لەپاڵ مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی وەک لە هەندێک میدیا ئاماژەی پێکراوە. وە ئەگەر سوننەکان نەگەنە ڕێککەوتن ئەو پرسە لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندا یەکلایی دەکرێتەوە ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






