
مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی
ئاڤا نیوز
هەردوو هاوپەیمانی عەزم و سیادەی سوننەکان، پشتیوانی خۆیان بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتیکردەوە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەمواربکرێت و بەربژێری دیکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان زیاد بکرێن، ئێستا هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەردوو هاوپەیمانیی عەزم و سیادە لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، بڕیارەکەیان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هێزە نیشتیمانییەکاندا بووە کە داوایان دەکرد کێشەی سەرۆکی پەرلەمان بەخێرایی چارەسەر بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ شەش لایەنی تری سوننی ڕایانگەیاند، واژۆی 55 پەرلەمانتاری سوننەیان کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت بەربژێرێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێشکەش بکەن، بەبێ ئەوەی ناوی بەربژێرە نوێیەکەیان ئاشکرا بکەن.
باکگراوند: لەدوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵی، پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە و دوای چەندین دانیشتن و دووجار دەنگدان تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پۆستەکە پڕبکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






