عێراق مانگانە ملیارێک دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 2024-08-14

وێنەی بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی بەسەردا گیراوە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا مانگانە بڕی یەک ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخان بکرێت بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق لەزیادبووندایە، ئامار و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام هۆشداری دەدەن لەوەی خەریکە دەبێتە "ناوەندێکی ترسناک" لە ناوچەکەدا، دوێنێ سێشەممەش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەوردی پرسەکە تاوتوێکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی یەک ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەر و کارتێکەر دەروونییەکان لە وەزرەتی ناوخۆ، لەپێناو بەرەنگاربوونەوە و سنووردارکردنی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەی دوێنێدا سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی جەختی لەسەر پێداویستیی گرتنەبەری ڕێکاری تووند بەرامبەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کردووەتەوە، داواشی لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە پاڵپشتیی وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ بکەن لەمبارەیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






