
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و لۆگۆی یەکێتی
ئاڤا نیوز
خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و بەشێکی لایەنە عەرەبییەکان لەسەر پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن ئاشکرا دەکرێت و بەپێی ڕێککەوتنەکە پۆستی پارێزگار لەنێوان کورد، تورکمان و عەرەب بە نۆرە دەبێت.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لەکۆی 42 پۆستی گرنگی کەرکووک 18 پۆست بۆ پێکهاتەی تورکمان دانراون و ئێستاش دەرکەوتووە پۆستی پارێزگاریش وەردەگرن، بەڵام ناڕەزایەتییان لە دابەشکردنی پۆستەکان هەیە، بەنایاسایی ناوی دەبەن و ئامادەنین بەشداریی حکومەتی خۆجێیی بکەن، دوێنێ ئێوارەش خۆپێشاندانیان کرد .
لێدوانی فەرمی: موهەیمەن حەمدانی، کە ئەندامی عەرەبی بەشدارە لەو ڕێککەوتنەی لەنێوان یەکێتی و لایەنەکان کراوە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند "لە هۆتێل ڕەشید لەسەر ئەوە ڕێککەوتین پۆستی پارێزگار ساڵێک و چوار مانگ بۆ یەکێتی بێت، دوای ئەوە بۆ تورکمان و دواتر بۆ پێکهاتەی عەرەب دەبێت".
زانیاریی زیاتر: تورکمان لەکۆی 16 کورسی خاوەنی دوو کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، هەرچەندە بەشدارنەبوون لە ڕێککەوتنەکە و کۆبوونەوەی هۆتێل ڕەشید کە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران، بەڵام جگە لە خولێکی پارێزگار، جێگری یەکەمی پارێزگار، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەرۆکی زانکۆی کەرکووک گرنگترین ئەو پۆستە ئیدارییانەن کە بۆیان دانراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





