
محەممەد حەلبووسی و مەشعان جبووری
ئاڤا نیوز
هەردوو حیزبی تەقەدوم و سیادە کە زۆرینەی سوننەکان پێکدەهێنن، لەسەر پێشکەشكردنی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕێککەوتوون، بەربژێرەکەش زیاد جەنابییە و ناوەکەی پێشکەشی کورد و شیعە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەدوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵی، پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە و دوای چەندین دانیشتن و دووجار دەنگدان تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پۆستەکە پڕبکرێتەوە.
خاڵی نەرێنی: پرۆسەی دەنگدان بۆ بەربژێرانی سەرۆکی پەرلەمان چووەتە قۆناغی دووەم و مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی ماونەتەوە، بۆ زیادکردنی بەربژێری نوێش پێویستە ماددەی 12 ی پەیڕەوی ناوخۆ بگۆڕدرێت و جارێکی دیکە دەرگای خۆبەربژێرکردن بکرێتەوە، ئەمەش پرۆسەیەکی قورسە.
چارەسەر: ئەگەر لایەنە شیعەکان ڕەزامەندبن لەسەر زیاد جەنابی، هەوڵێک هەیە لە دەرەوەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بە دەنگدانی پەرلەمانتاران ناوی زیادبکرێت.
پەیامی فەرمی: مەشعان جبووری، یەکێکە لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی سیادەی سوننە ڕایەگەیاندووە، شەوی ڕابردوو سەردانی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدومی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە هاوپەیمانیی سیادە، بە مەرج ئامادەیە لەگەڵ تەقەدوم بەربژێرێکی هاوبەش پێشکەش بکات.
لەلایەکی دیکەوە: مەشعان جبووری ناوی زیاد جەنابی بە حەلبووسی گوتووە کە پشتیوانی دەکەن، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا 55 پەرلەمانتار پشتگیری هەمان بەربژێریان کردووە و دەڵێت: ڕێککەوتین ناوی بەربژێرەکە پێشکەشی کورد و چوارچێوەی هەماهەنگی بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






