
عەمار حەکیم و حەسەن توران
ئاڤا نیوز
بەرەی تورکمانی پەراوێزخستنی بەئەنقەستی پێکهاتەی تورکمان لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ڕەتدەکاتەوە، داواش لە هێزە نیشتمانییەکان دەکات تایبەتمەندی پارێزگاکە لەبەرچاو بگرن.
وێنە گەورەکە: کاردانەوەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بەردەوامن، بەرەی تورکمانی چەندینجارە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی 9ی ئابی هۆتێل ڕەشیدی بەغدا ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە بەغدا عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێشوازی لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کە فریاد تۆزڵو، بەرپرسی بزووتنەوەی وەفای تورکمانی ئامادە بوو، پێشهاتە سیاسییەکان بەتایبەت لە کەرکووک تاوتوێکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەسەن توران باسی لە "قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و پەراوێزخستنی بە ئەنقەستی پێکهاتەی تورکمان" کردووە. "سیاسەتی تاکلایەنەی ڕەتکردووەتەوە و" و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "خەڵکی کەرکووک ئامادەنین لەڕێگەی سیاسەتی وەدەرنانەوە بۆ داوەوە بگەڕێنەوە".
لەلایەکی دیکە: سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند: "جەختمان لەسەر پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری کردەوە، لەگەڵ پێویستی پاراستنی ئەو فرەچەشنییەی لە کەرکووک هەیە وەکو عێراقێکی بچووک".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






