کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای دەکات، سیستەمی ئەمجارەی ئەژمارکردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن جیاوازە لە ڕابردوو.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تائێستا زۆربەی ڕێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تەواوکردووە، کە بریارە لە 20-10-2024 لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمجارە ئەژمارکردنی دەنگەکان بە سیستەمی (هێڵ) دەبێت، دوای دەنگدان، سەرجەم دەنگە دروستەکانی هاوپەیمانی و حیزب و تاکەکان کۆدەکرێنەوە و دابەش ژمارەی دیاریکراوی کورسی هەر بازنەیەک دەکرێت بۆ نموونە دهۆک 24 کورسییە، پاشان قەبارەی دەنگی یەک کورسی دیار دەبێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی ژمارەی دەنگی کورسی زانرا، دەنگی بەدەستهاتووی هەر حیزبێک دابەش قەبارەی دەنگی هەر کورسییەک دەکرێت، پاشان دەردەچێت کە هەر لایەنێک چەند کورسیی بەدەستهێناوە، بە مەرجێک %30ی ژن بێت. خالید عەباس وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستەمی (هێڵ) لەلایەن تۆماس هێڵ-ی بەڕیتانی بۆ ئەژمارکردنی دەنگی هەڵبژاردن دانراوە و زیاتر لە 200 وڵاتی جیهان پەیڕەوی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






