
پۆلیسی نەیجیریا - وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
پۆلیسی نەیجیریا ڕایگەیاند، گرووپێکی چەکدار لە نەیجیریا 20 قوتابی زانکۆیان ڕفاندووە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ڕزگار بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی قسەی پۆلیسی نەیجیریا ژمارەیەک قوتابی زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسێکی پزیشکی گەشتیان کردووە بۆ باشووری ئەو وڵاتە، لە ویلایەتی بینو تووشی بۆسەیەکی چەکداری بوون و 20 قوتابی ڕفێنراون.
لێدوانی فەرمی: کاترین ئەنین، گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی بینوی نەیجیریا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای ئۆتوکپۆ لە شاری بینو ڕوویداوە کە شوێنێکە نێوبانگی دەرکردووە بۆ ڕفاندن.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا بکەران و شوێنی ڕفاندنی قوتابیان دیار نییە، پۆلیسی ئەو وڵاتە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر شوێنیان و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنیان نەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەیان گرووپی چەکداری لەسەر ڕێگا سەرەکیەکانی نەیجیریا بۆسە بۆ خەڵکی ناوچەکە دادەنێن، دوای ڕفاندنیان بەرامبەر بە پێدانی بڕە پارەیەکی زۆر ئازادیان دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە






