
وێنەیەکی پارێزگای سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکاربوونی 12 پارێزگاری عێراقی پەسەند کرد، جگە لە پارێزگاری سەڵاحەددین، بەگوتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دواخستنی پەسەندنەکردنی بۆ سکاڵایەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 04-02-2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین ئەحمەد جبووری بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگار و عەلی ئەیمەن شوکر وەک جێگری پارێزگار و تارق فەهد وەک جێگری تەکنیکی هەڵبژێردران، بەڵام لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پەسەند نەکرا.
زانیاریی زیاتر: عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق فەرمانی دانانی پارێزگارەکانی بەغدا، بەسرە، نەینەوا، بابل، کەربەلا، واست، زی قار، نەجەف، ئەنبار، موسەننا، میسان، دیوانیەی پەسەندکرد، جگە لە پارێزگای سەڵاحەددین.
لێدوانی فەرمی: یاسین محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بۆ ئاڤا نیوز گوتی: هۆکاری دواخستی ئەو پڕۆسەیە بۆ سکاڵایەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگەڕێتەوە، چونکە لە سکاڵاکە نووسیویانە ڕێژەی یاسایی تەواو نەبووە و دەنگدان کراوە، بەڵام ئەمە تەنیا بیانووە، پرۆسەکە تەواو یاسایی بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارچێوەی هەماهەنگی سێ کورسی پارێزگای سەڵاحەددینی هەیە، کورد خاوەنی یەک کورسییە کە بەر یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





