
پسووڵەی خۆراك.. سەرچاوەی وێنە: INA
ئاڤا نيوز
بە گوێرەی بەرنامەی وەزارەتی بازرگانيی عێراق، بڕیاربوو لە ماوەی دوو مانگدا پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تەواوبێت، بەڵام کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکەی ڕاگرتووە.
بۆچی گرنگە: ساڵێک زیاترە هەموو مامەڵەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک وەستێنراون، کاریگەری كردووەتە سەر مامەڵەی هاووڵاتیان لە دامودەزگاکانی حکومەت.
لێدوانی فەرمی: بڕیاربوو تا مانگی شوباتی ئەمساڵ، پڕۆسەکە لە هەولێر تەواوبێت، بەڵام ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییەی ئەرکەکەی لە ئەستۆ گرتبوو، ئێستا کارەکانی ڕاگرتووە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەدوای کۆمپانیایەکی جێگرەوە دەگەڕێت.سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی هەولێر ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی 18 پارێزگا تەنیا پێنج پارێزگا لە هەموو عێراق بە ئەلیکترۆنی کراون، کە دهۆک، کەرکووک، نەجەف، کەربەلا و میسانن.
خاڵە ئەرێنییەکان: هاووڵاتی دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو کارتەی کە وەریدەگرێتەوە لە ئەپلیکەیشنێکی نێو مۆبایلەکەی مامەڵەی هاوسەرگیریی، منداڵ زیادکردن، گواستنەوەی پسووڵە و گۆڕینی بریکار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





