
دیمەنی ئەو دوو بارهەڵگرەی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستبەسەر کراون، وێنە: ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگر دەرمانی قاچاخدا گرتووە کە بەدەر لە ڕێنماییە پزیشییەکان بڕێکی زۆر دەرمانی تێدا هەڵگیرا بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی نێوان (هەولێر - مووسڵ) دەستمان بەسەر دوو بارهەڵگر لە جۆری (گواستنەوەی سوتەمەنی / تەنکەر) و (ساردکەرەوە) گرت، کە بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکیی بەدەر لە ڕێنماییە پزیشکییەکانی هەڵگرتنی دەرمان تێدا هەڵگیرا بوو".
زانیاریی زیاتر: بارهەڵگرەكان بەنیاز بوون ئەم دەرمانە پزیشکیانە بە شێوەی قاچاخ ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئاسایشی هەولێر وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (هـ ، ع ، ق) و (هـ ، أ ، أ) كە شۆفێر و خاوەنی دەرمان و بارهەڵگرەكان بوون، دەستگیر كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن






