
وێنەی ساتی دروستبوونی شەڕەکە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو ئاپۆرای زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا، شەڕەتەقە لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سوپای عێراق ڕووی دا.
وێنە گەورەکە: بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، ملیۆنان زیارەتکاری شیعە مەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکەن لە شاری کەربەلا، پاراستنی ئاسایشی ئەو زیارەتکارانەش خراوەتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گرووپێک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی "گرووپی جوندولئیمام" هەوڵیان داوە بە چەکەوە لە خاڵێکی پشکنین بپەڕنەوە و بچنە ناو کەربەلا".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە ئاماژەی بەوە کرد لە ئەنجامی ڕێگریکردن لەو گرووپە چەکدارییە لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە، شەڕ لەنێوان ئەو دوو هێزە دروست دەبێت و هێزەکانی جوندولئیمام تەقە بەرەو ڕووی هێزەکانی سوپای عێراق دەکەن
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیواکانی جوند ئیمام یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، ساڵی 2014 بە فەرمانی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری ئێستای کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزراوە وەکو باڵی سەربازی بزووتنەوەی ئیسلامی لە عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئاڵۆزبوونی شەڕەکە، هێزێکی ئەمنی لە سوپا و حەشد دەستوەرانیان کرد و شەڕکەرەکانیان دەستگیرکردن، دواتر بەهۆی ئەوەی شەڕەکە زیانی گیانی نەبوو، شەڕکەرەکان ئازاد کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






