
ژمارەیەک لە کرێکاری بیانی لە کاتی کارکردن لە عێراق. وێنە؛ شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق تەنیا لە پێنچ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا مۆڵەتی کارکردنی بە 196 هەزار کرێکاری بیانی داوە لە کۆمپانیاکانی نەوتی باشوور.
وێنە گەورەکە: ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. کە بەپێی ئامارە نا فەرمییەکان, زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکار لە عێراق هەیە کە ئاڵنگاریی زۆری بۆ حکومەت و دەرفەتی کاری خۆماڵی دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ماوەی پێنچ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا حکومەتی عێراق مۆڵەتی کارکردنی بە 196 هەزار و 704 کرێکاری بیانی داوە بۆ کارکردن لە کۆمپانیاکانی نەوتی باشوور.
زانیاریی زیاتر: "ئەو کرێکارانە لە 50 وڵاتەوە هاتوون، کە 53 هەزاریان چینیین، 22 هەزاری هیندین و 21 هەزاریش پاکستانین و زۆربەیان ئاستی لێهاتوویی و توانایان کەمە". نەبیل مەرسومی واشی گوت.
کاریگەریی و لێکەوتەکانی: بەپێی نەبیل مەرسوومی، زۆربوونی کرێکارانی بیانی کاریگەریی لەسەر دەرفەتی کاری نێوخۆیی هەیە و بەشێکیان کێشەی ئەمنیی دروست دەکات.
چارەسەرکان: بەپێی نەبیل مەرسوومی، پێویستە کۆمەڵێک ڕێکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بگیرێتە بەر لەوانە؛ ڕێکخستنەوەی دۆسیەی کرێکارانی بیانی و دوورخستنەوەی ئەوانەی مۆڵەتیان نییە. هەروەها سەپاندنی باج، و تەنیا ڕێگە بەو کرێکارانە بدرێت کە پێویستن و خاوەن لێهاتوویین، بەپێی نەبیل مەرسوومی ئەم ڕێکارانە پێویستن بۆ چارەسەری گرفتەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






