فەرماندەی هێزەکەی حەشدی شەعبی لەبارەی چوونیان بۆ کوڵەجۆ قسە بۆ ئاڤا دەکات
- عێراق
- 2024-08-25

هێزێکی پێشمەرگە کە بۆ ڕێگریکردن لە هێزەکەی حەشدی شەعبی جووڵەیان کردم سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە لەبارەی ئامانجی چوونی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ کوڵەجۆ دەڵێت بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان بووە، بەڵام فەرماندەی هێزەکەی حەشدی شەعبی کە چووەتە ناوچەکە شتێکی دیکە دەڵێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی بە چەکی قورسەوە بەرەو ناحیەی کوڵەجۆ جووڵەیان کرد و دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی نەوتدا گرت، ڕووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و داواکرا دەستبەجێ ئەو هێزەی حەشدی شەعبی پاشەکشە بکات.
لێدوانی فەرمی: وەسفی عەلوان، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە کە عەرەبە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "چەند بیرێکی نەوتی لە ناوچەکە هەن و لەم دواییانە مۆڵەتی کارکردنیان بۆ دەرچووە. لە دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپە و جەبارە چەند بیرێکی دیکەی نەوت دۆزراونەتەوە، دەوڵەت لە هەوڵی کارپێخستنی ئەو بیرە نەوتانەیە لەلایەن کۆمپانیای ئیماراتی و تورکی، پاراستنی ئەو بیرە نەوتانەش خراوەتە ئەستۆی لیواکانی حەشدی شەعبی".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی وەسفی عەلوان، ئەو هێزەی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی کێڵگە نەوتەکە چووە کە ناوی قەمەرە و ویستوویانە ڕادەستی کۆمپانیای بکەن بۆ ئەوەی کاری تێدا بکات، هیچ کێشەیەکیش ڕووینەداوە.
لەلایەکی دیکە: تاڵب موسەوی، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە دیالە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە تەنیا بۆ بەجێهێنانی ئەرکێکی ئەمنیی کە بەدواداچوون بووە بۆ شانە نووستووەکانی داعش چووینەتە ئەو ناوچەیە، مافی خۆشمانە بۆ هەر شوێنێک بچین بۆ ڕاوەدونانی شانە نووستتووەکانی داعش".
لەلایەکی دیکە: فەرماندەکەی حەشدی شەعبی دەڵێت ئەرکی ئەوان بەدوداچوون و ڕاوەدونانی داعشە نەک پاراستنی بیرە نەوتەکان، "بەڵام ئەگەر فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان [سوودانی] داومان لێ بکات بەو کارە هەڵبستین، لە تواناماندا هەیە پارێزگاری لەو بیرە نەوتانە و ناوچەکەش بکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






