
ژمارەیەک چەکدار و ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لە حەشدی شەعبی، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە "لەناکاوەکەیان" لە کوڵەجۆ ڕادەگەیێنێت و دەڵێت ئامانجیان لەناوبردنی شانە تیرۆریستییەکانی داعش بووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی بە چەکی قورسەوە بەرەو ناحیەی کوڵەجۆ لە سنووری گەرمیان جووڵەیان کرد، هەرچەندە خۆیان دەڵێن مەبەستیان ئۆپەرسایۆنی سەربازی بووە دژی داعش، بەڵام دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی نەوتدا گرت، ڕووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و داواکرا دەستبەجێ پاشەکشە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوەکەدا دەڵێت: "لە کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە فەرماندەیی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لە حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەناکاوی دەستپێکرد بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و چاودێریکردنی شوێنپێی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لە چیای قەمەر لە باکووری ڕۆژئاوای قەزای قەرەتەپە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی حەشدی شەعبی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزە یەدەگەکانی فەرماندەیی و هێزەکانی دیکەی فەرماندەییەکە بەشدارییان کرد و لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە ئامانجی چوونی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ کوڵەجۆ ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە ئامانجی پاراستنی بیرە نەوتەکان بووە.
لێدوانی فەرمی: وەسفی عەلوان، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چەند بیرێکی نەوتی لە ناوچەکە هەن ئەوانەی لەم دواییانە مۆڵەتیان کارکردنیان بۆ دەرچووە. لە دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپە و جەبارە چەند بیرێکی دیکەی نەوتی دۆزراونەتەوە، دەوڵەت لە هەوڵی کارپێخستنی ئەو بیرە نەوتانەیە لەلایەن کۆمپانیای ئیماراتی و تورکی، پاراستنی ئەو بیرە نەوتانەش خراوەتە ئەستۆی لیواکانی حەشدی شەعبی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





