ئاڤا نیوز
لە شاری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە، کارمەندێکی ئاسایش بریندار دەکەن و دواتر بە برینداری دەستگیر دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 09:00ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دراوە، بەڵام خۆیان ڕادەست نەکردووە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی کراوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی دەزگای ئاسایش بریندار بووە، دوو بازرگانەکە بە برینداری دەستگیرکران و دەست بەسەر 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






