موبادەرەی نیشتمانی: هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە
- عێراق
- 2024-08-27

میدیای عێراقی- پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی فراکسیۆنی موبادەرەی نیشتمانی ئاشکرای دەکات، هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان فراکسیۆنە سوننەکاندا نییە لەسەر بەربژێرێکی دیاریکراو بۆ جێگرتنەوەی محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان.
وێنە گەورەکە: دوای نۆ مانگ لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکی پەرلەمان بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵیی، بەهۆی ناکۆکی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە، تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونە ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: فەهد ڕاشد، ئەندامی فراکسیۆنی موبادەرەی نیشتمانی ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێکنەکەوتنی فراکسیۆنە سوننییەکان، تاوەکو ئێستا ڕێکەوتێک یان وادەیەک بۆ گرێدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی موبادەرە دانی نا بەبوونی کێشەیەکی سیاسی و بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هەندێک بە ئاراستەی لێدان لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی هەنگاو دەنێن و هەندێکی دیکەش پێیانوایە دادگە پەیوەندی بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆوە نییە.
لەلایەکی دیکەوە: مەحموود مەشهەدانی، بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕایگەیاند: زۆربەی هێزە سیاسییەکانی عێراق ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






