موختار مووسەوی پەرلەمانتار لە چوارچێوەی هەماهەنگی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ڕایگەیاند، پرسی پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بووەتەوە، مەحموود مەشهەدانی چانسی وەرگرتنی ئەم پۆستەی زیاتر بووە.
وێنە گەورەکە: دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لایەنە سیاسییە سوننەکان تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ و ئێستاش هەوڵەکان بەردوامن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە.
لێدوانی فەرمی: موختار مووسەوی، پەرلەمانتاری عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، چانسی مەحموود مەشهەدانی زیاترە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەشێکی زۆری لایەنە سوننەکان کۆکن لەسەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەحموود مەشهەدانی، پەرلەمانتار و بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ڕۆژی 26ی ئابی 2024دا ڕایگەیاند، زۆربەی لایەنەکان لەسەر بەربژێرکردنی بۆ ئەو پۆستە ڕازی بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






