
هۆڵی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا باس لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی دەکات و دەڵێت، پارتی تەقەدووم دانیشتنەکەیان تێکدا و دەیانویست مەندەلاوی لەو پۆستە بمێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە، پەرلەمانیش سێ دانیشتنی کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکە بەڵام بێ ئەنجام بووە، پەرلەمانتارێکیش پارتەکەی حەلبووسی تۆمەتبار دەکات لەمبارەیەوە.
لێدوانی فەرمی: بەها نووری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: ئەندامانی پارتی تەقەدووم یەکەم دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانیان تێکدا، کاتێ بەربژێرەکەیان شەعلان کرەیم نزیک بوو لە سەرکەوتن، چونکە دەیانویست مەندەلاوی تاوەکو کۆتایی ئەم خولە لەو پۆستە بمێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 18ـی نیسانی ئەمساڵ شەعلان کرەیم لەو کێبڕكێیە کشایەوە و ئێستا مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی دوو بەربژێری سەرەکیی پۆستەکەن و چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجی بۆ سووننە داناوە کە دەبێت لەسەر یەکێکیان ڕێکبکەون تاوەکو دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان بەرێوەبچێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






