
سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەری وانەبێژان
ئاڤا نیوز
بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکوەزیران بارزانی واژۆی لەسەر دەکات.
زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە واژۆی خۆی نووسراوی فەرمی بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان بە گرێبەست دەرکردووە و ئاراستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی وانەبێژانی قوتابخانەکان نزیکەی 38 هەزار کەسە، ژمارەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش هەزار و 992 کەسە.
لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: مووچەی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 500 هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.
ئەمەش بزانە: مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەکان بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار و بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






