
دەستگیرکردنی چەند بازرگان و بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی زیاتر لە 300 بازرگانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: چەندین تۆڕی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی لە عێراق، سەرقاڵی بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان، بە جۆرێک عێراق بووەتە ناوەندێک بۆ ساغکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەشت هەزار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ 30ی ئاب، مەفرەزەکانیان توانیویانە 90 بازرگانی ماددەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و 221 بازرگانی نێوخۆیی دەستگیر بکەن و سزای لە سێدارەدان یان زیندانی تا هەتایی بۆ ئەو بازرگانانە دەرکراوە.
لە لایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق، دەستگیرکردنی پێنج کەسی لە پارێزگاکانی بەسرەو واست ڕاگەیاند کە تریاک و کریستاڵیان پێ بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






