لاهوور شێخ جەنگی: یەکێتی دوای 28 ساڵ تازە بیری دەکەوێتەوە مانگی ئاب 31 ڕۆژە
- کوردستان
- 2024-08-31

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیێنێ، یەکێتی گیرفانی پڕبێ مانگی ئاب لای 30 ڕۆژە، پارتی پارەکەی ببڕێ دەبێ بە 31 ڕۆژ. جەختیش دەکاتەوە ئەو کەسانەی لەسەر حیسابی یەکێتی و پۆست و پایەیان لە هەولێر وەرگرت، لەجیاتی خزمەتکردنی خەڵکی هەولێر، خەریکی بزنس و پارە و گیرفانی خۆیان بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە ڕاگەیێنراوێکدا لەبارەی 31ی ئاب دەڵێت: "ئەوانەی ئێستا هاتوون دوای 28 ساڵ تازە بیریان دەکەوێتەوە کە 31ی ئاب خیانەت بوو، لە ساڵانی ڕابردوودا هەر ئەوانە بوون بۆ ڕاگرتنی دڵی پارتی و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان و گیرفانیان، مانگی ئاب لایان 30 ڕۆژ بوو".
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: "لە ڕابردووی زۆر نزیکدا، ئەوانەی لەسەر حسابی یەکێتی پلە و پۆست و پایەیان لەناو حکومەت و دەزگا فەرمییەکانی هەرێم لە شاری هەولێردا وەرگرت، لەجیاتی خزمەتی هەولێرییەکان و ساڕێژکردنی برینی دڵی ئەو خەڵکەی بەهۆی 31ی ئابەوە زیانی بەرکەوت و قوربانی دا، هاتن سەرقاڵی بزنس و پارە و گیرفانی خۆیان و خێزانەکانیان بوون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سویسرا ملیارەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەناگەکانی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دوو گەڕەکی خورماڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی ئامەد سپۆر درێسێک پێشکەش بە ئیسماعیل بێشکچی دەکات





