
زیارەتکارانی شیعە لە نەجەفم وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بەبۆنەی ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری ئیسلام، دوو ڕۆژ دەکاتە پشووی فەرمی.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا (د.خ) چالاکی جیاواز بەڕێوەدەچێت، کە ئەمساڵ ڕۆژی 28ـی کۆچی دەکاتە 1 ی ئەیلوولی 2024 و بەگوێرەی ڕۆژژمێری مەزهەبی سوننەش دەکاتە 2ـی ئەیلوول.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند: بەبۆنەی کۆچی پێغەمبەری مەزن ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە 1 و 2ی ئەیلوول پشووی فەرمییە جگە لە بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان نەبێت ئەویش بۆ ئەوەی خزمەتی زیارەتکاران بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو پارێزگای کەربەلا و بەسرە پێشتر بڕیاریان داوە ڕۆژی دووشەممە پشوو بێت بەو بۆنەیەوە.
ئەمەش بزانە: ساڵانە زیارەتی ملیۆنی لە نەجەف بەڕێوەدەچێت، ساڵی ڕابردوو نزیکەی پێنج ملیۆن کەس بەشدارییان تێدا کرد، ئەمساڵ لەلایەن موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە بانگەشەی بۆ کراوە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی زیارەتکارانی ئەمساڵ زیاد بکەت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






