
دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هەمواری باریی کەسێتی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
تادێت ناکۆکییەکان لەبارەی هەمواری یاسای باریی کەسێتی زیاتر دەبن، بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسەش بەشێک لەلایەنەکان چاوەڕوانی هەڵوێستی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەشک لە لایەنە شیعەکانی نێو پەرلەمانی عێراق هەوڵی ئەوە دەدەن یاسای باریی کەسی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 هەموار بکرێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش خوێندنەوەی یەکەمی لە نێو پەرلەمان بۆ کراوە، ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و لە چەندین پارێزگای عێراق خۆپێشاندانی لەدژی کراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕائید مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر هەمواری یاسای باریی کەسێتی دەرنەبڕیووە، بەهۆی ئەوەی ناوبراو ئامادەنییە بەرپرسانی دەوڵەت ببینێت، بۆیە قورسە هەڵوێستی مەرجەعیەت لەسەر ئەو بابەتە بزانرێت.
زانیاری زیاتر: "تەنیا دەکرێت لەڕێگەی بریکارەکانییەوە هەڵوێستی سیستانی لەسەر هەمواری یاسای باریی کەسێتی بزانین، ئەوانیش پێشتر وتوویانە ئەو بابەتە پەیوەستە بە دەستوور و پەرلەمان خۆی دەتوانێت یەکلایی بکاتەوە"، مالیکی وای گوت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕەشنووسی هەمواری یاسای باریی کەسێتی ڕووبەڕووی ناڕەزایی فراوانی بەشێک لە ژنان، پەرلەمانتاران، یاساناسان و سیاسەتمەداران بووەتەوە و وەک هەوڵێک بۆ بەشوودانی کچان لە تەمەنێکی کەمەوە ناوی دەبەن، هەمواری یاساکەش بە ستەمکردن بەرامبەر ژنان لەلایەن پیاوانەوە لەقەڵەم دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






