
دیمەنی فڕۆکەخانەی بەغدا، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی وەستانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاپۆرتی خۆی بۆ وەزارەتی گواستنەوە بەرزکردەوە، وەزیری گواستنەوەش بڕیاری دا لێپرسینەوە لەگەڵ شەش بەرپرس بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ 31-8-2024، بەهۆی بوونی ژمارەیەک گەشتی زۆر و نائاسایی و هەروەها گەشتی پێچەوانە، بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا وەستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی گواستنەوە لەسەر ئەو ڕووداوە داوای کردووە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیا هێڵی ئاسمانی عێراق، بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی، بەڕێوەبەری بەشی گەشتەکان، بەڕێوەبەری بەشی هونەری و بەرپرسی بەشی کارگێڕیی بازرگانی لە هێڵی ئاسمانی عێراق، لە پۆستەکانیان ڕابگیرێن تا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کۆتایی دێت.
زانیاریی زیاتر: ڕەزاق محیبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق واژۆی لەسەر داواکاری لیژنەکە کردووە و تا کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانیش یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، بەوەکالەت کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق بەڕێوەدەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






