
تابلۆی باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشبینی دەکات پرسی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە عێراق بۆ کاتێکی نادیار دوابکەوێت، ئاماژە بە هەبوونی دەستوەردانی دەرەکیش لەسەر ئەو بابەتە دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە بابەتی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 لە عێراق بووەتە جێی مشتومڕ و ناکۆکیی زۆری هاووڵاتیان، دەستەبژێر، ڕێکخراوەکان و بەشێک لە هێزە سیاسییەکان و، وەک هەوڵێک بۆ بەشوودانی کچان لە تەمەنێکی کەمەوە ناوی دەبەن.
لێدوانی فەرمی: سائیر جبووری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە: "خوێندنەوەیەکی خراپ بۆ یاساکە دەکرێت لەلایەن چەندین لایەن و مەزهەب و توێژەکانەوە، پێیانوایە یاساکە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و منداڵ و ژنە بەتایبەتی، بۆیە نایانەوێت پەسند بکرێت".
زانیاریی زیاتر: جبووری بەدووری دەزانێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو پرۆژەیاسایە پەسند بکرێت و دەڵێت: "لەبەر ئەو هۆکارانەی ئاماژەم پێدان ئەمریکا لەڕێگەی هەندێک وڵاتەوە دەستوەردان دەکات، بۆیە پێشبینی دەکەین ئەو بابەتە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





