
لۆگۆی کەناڵی حوڕە عێراق
ئاڤا نیوز
پاش نزیکەی 20 ساڵ، کەناڵی "حوڕەی عێراق" پەخشی ڕاگرت و سەرجەم نووسینگەکانی لەدەرەوە و ناوەوەی عێراق داخست.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، ئەمڕۆ بەفەرمانێکی کتوپڕی کارگێڕیی کەناڵی حوڕە، کە کۆمپانیای MBN لەواشنتنەوە بەڕێوەی دەبات، کارەکانی کەناڵەکەی سڕ کرد و سەرجەم نووسینگەکانی لەواشنتن و وڵاتانی عەرەبی داخست، لەنێویاندا نووسینگەی سەرەکیی کەناڵەکە لە عێراق، کە دەکەوێتە شاری هەولێر.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییەکان هۆکاری داخستنی کەناڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی 20 ملیۆن دۆلار لەکۆی گشتی بودجەی ساڵانەی کەناڵەکە، کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە دابین دەکرا.
زانیاریی تایبەت: لە ڕابردوودا بە چەند قۆناغێک کارمەندانی کەناڵەکە ژمارەیان کەمکراوەتەوە و لەکار لادراون، لەدواین قۆناغدا ئەمڕۆ 160 کارمەندی کەناڵەکە لەکار لادران، کە نزیکەی 30 کارمەندیان لە نووسینگەی هەولێری کەناڵەکە کاریان دەکرد.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





