وەزارەتی خوێندنی باڵا زانیاریی لەبارەی کاتی کاراکردنی زانکۆلاین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-09-03

بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستیی. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانیاریی نوێ سەبارەت بە كاراكردنی زانكۆلاین ئاشكرا دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمشەو سێشەممە 3-9-2024، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ماڵپەری ئەزموونەكانەوە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2023 - 2024 ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ساڵانە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەردوو خولی یەکەم و دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەست بە كاراكردنی زانكۆلاین دەكات بۆ ئەوەی دەرچووانی پۆلی 12 بەپێی نمرەكانیان داواكاری بۆ خوێندن لە كۆلێژ و پەیمانگەكان پێشكەش بكەن.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بڵاوكراوەتەوە و تاوەكو ئێستا وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەكانی بۆ ئێمە نەناردووە، دوای ئەوە ئەنجامەكانمان بەدەست دەگات لەسەر بنەمای نمرە و ئەنجامەكان زانكۆلاین كارا دەكرێت.
ئەوەش بزانە: گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدا، ئێستا ناتوانرێت هیچ وادەیەك سەبارەت بە كاراكردنی زانكۆلاین ڕابگەیێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی پەروەردە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو ئەنجامەكان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەنێرێت، بەپێی ئەزموونی ساڵای ڕابردوو دوو تا سێ هەفتە دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا زانكۆ لاین كارا دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون






