
بڕێک ماددەی هۆشبەر کە دەستی بەسەرداگیراوە - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای ئەنبار بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر پێنج هەزار حەبی هۆشبەری لێ گیراوە، بەوهۆیەوە لەلایەن دادگەی تاوانەكانی ئەنبار سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەشت هەزار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەو پێنج هەزار حەبەی هۆشبەرەی دەستیان بەسەرداگیراوە، لە جۆری ئەمفیتامین بووە کە تۆمەتبار بە مەبەستی بازرگانی و فرۆشتنی هەڵیگرتبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ماددەکانی هۆشبەر بەشێوەیەكی لێهاتووە، حکومەتی عێراق ناتوانێت بەتەنیا بەرەنگاری ببێتەوە، بۆیە یاداشتی هاوبەش و ڕێککەوتنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ واژۆ کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی و تووندكردنی سنوورەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






