حەماس: پێویستمان بە پێشنیازی نوێی ئیسرائیل نییە

شەیری بکە لە:
حەماس: پێویستمان بە پێشنیازی نوێی ئیسرائیل نییە

ژمارەیەک چەکداری حەماس، وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لەکاتێکدا ئیسرائیل هەوڵدەدات لەگەڵ حەماس بگاتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بارمتەکانی ڕزگار بکات، حەماس مەرجی کشانەوەی ئیسرائیل لە بەندەری فلادلیفیای نێوان غەززە و میسر دادەنێت.

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی حەماس شەش لە بارمتەکانی ئیسرائیلی لە تونێلەکانی غەززە کوشت، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەوڵدەدات بارمتەکانی دیکە ڕزگار بکات، ئەمەش دوای کاردانەوەی فراوانی خەڵکی ئیسرائیل و گەڕاندنەوەی هۆکاری کوشتنی بارمتەکان بۆ خەمساردی نەتەنیاهۆ.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەماس بە ئاماژەدان بەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئەمریکادا باس لەوە دەکات واشنتن پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ئاگربەست ئامادە دەکات، دەڵێت "پێویستمان بە پێشنیازی نوێ نییە".

هۆکارە زانراوەکان: حەماس دووپاتی دەکاتەوە بڕیارەکەی نەتانیاهۆ بۆ کشانەوەی لە دەروازەی فیلادلفیا، ئامانجی پووچەڵکردنەوەی گەیشتن بە ڕێککەوتنە بۆ ڕاگرتنی شەڕی کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

لەلایەکی دیکەوە: حەماس بە پێویستی دەزانێت فشار بخرێتە سەر نەتانیاهۆ و حکومەتەکەی و ناچار بکرێن پابەندن بەو ڕێککەوتنەی پێشتر قسەی لەسەر کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان