
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بۆ هەبوونی فشارێک لەسەر حکومەت دەکات بەهۆی چەند دۆسیەیەکەوە، پێشی وایە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی "هەڵەی" کرد، دەبوو ئەو قسانە لای سەرۆکوەزیران بکات نەک لە دەرەوەی کەناڵە فەرمییەکان.
وێنە گەورەکە: کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە هەولێر و هەڵدانەوەی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و تێوەگلانی چەند بەرپرسێکی باڵا لەنێو حکومەت و دەسەڵاتی دادوەریی کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سومەیدعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: حکومەت لەژێر فشاردایە بەهۆی چەند دۆسیەیەکەوە، لەوانە دۆسیەی دزیی سەدە، دواتر تۆمەتبارکردنی هەبوونی تۆڕێکی سیخوڕی و دواجار کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سومەیدعی هیچ تۆڕێکی گوێگرتن لە پەیوەندییەکان نییە و دەڵێت: "لەوانەیە بەشێک لە کارمەندانی نووسینگەی سەرۆکوەزیران گرووپێکی فشاریان پێکهێنابێت و هەندێک پێشێلکاری ڕوویدابێت، هاوکات توانایەکی تەکنیکی و دەسەڵات و ڕەزامەندیی دادوەرییان نەبووە بۆ ئەوەی گوێ لە پەیوەندی هیچ بەرپرسێک بگرن".
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، سومەیدعی دەڵێت: "سوودانی لەگەڵ ئەوە نییە هیچ کارێکی فەرمی لە دەرەوەی کەناڵە فەرمییەکان بڵاوبکرێتەوە، دادوەر حەنوون هەڵەی کرد، دەبوو بچێتە لای سەرۆکوەزیران و سەرۆکوەزیرانیش لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری گفتوگۆ بکات، ئەگەر سەرکەوتوونەبوو ئینجا بچێتە لای لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






