ئاڤا نیوز
شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق بەسەرۆکایەتیی د.فواد حوسێن گەیشتە هەولێر و لەلایەن ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لێکرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 07-09-2024، کاتژمێر 09:30 خولەک لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا دەکرێت، بەتایبەتی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان .
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا لە فڕۆکەخانەی هەولێر گوتی، "شاندەکە لە فواد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری، تەیف سامی، وەزیری دارایی، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی و ژمارەیەک ڕاوێژکاری سوودانی پێکهاتووە".
زانیاریی زیاتر: پێشتریش هەریەک لە ئەسیر داودی، وەزیری بازرگانی؛ ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵ گەیشتبوونە هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبووەنەوەی سبەی؛ هەردوولا پێنج تەوەری گرنگ لە نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن، کە پێکهاتوون لە دۆسیەی دەروازەکان، گومرگ، کشتوکاڵ، بازرگانی و بابەتەی دەستەبەری بیمەی کۆمەڵایەتی، هاوکات بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ برەودانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و یەکخستنی ڕێکارەکان بۆ قەدەغەی هاوردەی بەرهەمی دەرەکی بەگوێرەی پێویستی و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمی ناوخۆ.
لەلایەکی دیکەوە: دوای کۆبوونەوەکە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی پرسی مووچە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتەکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






