عێراق وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیێتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 2024-09-08

ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکانی هاوبەشەکانی نێوان عێراق - ئەمریکا ڕێککەوتوون لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ پاراستنی هاوبەشی ئەمنیی نێوانیان.
وێنە گەورەکە: لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی سەربازیی لە نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان پێکهێنراوە و تاوەکو ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سابت محەممەد سەعید، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێکی عێراقی - ئەمریکی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە دوو قۆناغ، یەکەمیان ئەمساڵ دەستپێدەکات و تاوەکو ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، دووەمیشیان لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سابت محەممەد، ئەمریکا پێشنیازێکی خستەڕوو کە دوو ساڵ بۆ کشانەوە ماوەیەکی بەس نییە، ئێمەش پێشنیازەکەمان ڕەتکردەوە بۆ زیادکردنی ساڵێکی دیکە بۆ ماوەی کشانەوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






