ئەنجوومەنی ئاسایش: بەهزاد خوسرەوی بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

وێنەی بەهزاد خوسرەوەی، ئەو گەنجەی ڕادەستی ئێران کرایەوە و لۆگۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێنە؛ گررافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارە دۆسیەی بەهزاد خوسرەوی بڵاوکردەوە و دەڵێت، یەکێتیی بە فەرمانی سەرۆکەکەی ئەو ئەندامەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ڕادەستی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و ئێرانی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو ئاسایشی سلێمانی ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە سلێمانی دەستگیرکرد و دواتریش ڕادەستی ئێرانی کردووەتەوە کە بەپێی بەڵگەنامەکان مۆڵەتی فەرمی نیشتەجێبوونی لە هەرێمی کوردستان هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کارە نییە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئەنجوومەنی ئاسایشی گوتوویەتی: ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حیزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە