
وور زوهێر و هەیسەم جبووری
ئاڤا نیوز
دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ کەفیلەکانی نوور زوهێر و هەیسەم جبووری، تۆمەتبارانی دۆسیەی "دزیی سەدە" دەرکرد.
وێنە گەورەکە: دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا ڕۆژی 27-8-2024، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نوور زوهێر و هەیسەم جبووری دەرکرد. مۆڵەتی دوو هەفتەشی بە کەفیلەکانی دا تاوەکو ڕادەستیان بکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ دووشەممە ئەو وادەیە کۆتاییهات کە دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا وەک مۆڵەت دابوویە کەفیلەکانی تۆمەتبارانی دۆسیەی "دزیی سەدە" تاوەکو خۆیان ڕادەست بکەن.
چی ڕوویدا: دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ حەوت کەفیل، چوار کەفیلی نوور زوهێر و سێ کەفیلی هەیسەم جبووری دەرکرد. هاوکات ڕۆژی 21-11-2024ی بۆ دانیشتنی دادگاییکردنی نوور زوهێر و هەیسەم جبووری دیاریکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر دۆسیەی ئاسانكاریكردن بۆ بردنەدەرەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار لە بانکی ڕافیدەین، وەک یەكێک لە گەورەترین سكانداڵەكانی گەندەڵی دارایی لە عێراق کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە، چەندین کەس دراونەتە دادگا و دادگایی کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






