
یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی ئامادەکردنی زەوی و دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە، هەنگاوەکان تائێستا گەیشتوونەتە قۆناغی گۆڕینی ڕەگەزی زەوی و گواستنەوەی خاوەندارێتی زەوییەکە لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ سەر ڕاژەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەک لەبەردەم فەرمانبەران و خانەنشینان ماوە، بۆ ئەوەی فۆرمەکانیان بگەڕێنەوە وەزارەتەکان، بەمەبەستی سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی، ئامانجەکە ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی کۆتایی پێبێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەشێکی زەوییە کشـتوکاڵییەکان ڕاژەیان خراوەتە سەر وەزارەتی شارەوانی، ئێستاش %15 زەوییەکان ئامادەن بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان دابەش بکرێن."
زانیاریی زیاتر: ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی فۆرم گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، فۆرمی سەرجەم وەزارەتەکان سەرەتا دەگەڕێنرێتەوە وەزارەتی شارەوانی، دوای پێداچوونەوە بە گشتاندنێک بە ئامانجی پەسەندکردن ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، تاوەکو ئێستا %40 فۆرمەکان گەڕێنراونەتەوە.
باکگراوند: لە ڕۆژی 07-08-2024 پرۆسەی گەڕانەوەی فۆرمی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەستیپێکردووە و 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە پڕۆسەکە سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






