
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاريی فیدراڵی بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجومەنی ئابووريی هەرێمی کوردستان کرا.
وینە گەورەکە: گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا کران، ڕێکار و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەو کۆبوونەوە هاوبەشە لەلایەن وەزارەت و فەرمانگە تایبەتمەندەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک هیچ بیانوو و بەهانەیەک بۆ وەزارەتی دارایي فیدراڵ نەهێڵرێتەوە، بۆ ڕاگرتن و دواخستنی خەرجکردنی شایستەی دارایيی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی پەسەندکراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنەکە و بڕیاری کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد، سەبارەت بە بەردەوامبوونی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی کوردستان کە بێبەش کرابوون لە وەرگرتنی مووچەکانیان بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای جەختکردنەوە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکان بە تایبەتیش بەردەوامبوون لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی هێنانەکایەی ژمارەی وەزیفی، بۆ ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا تۆمارنەکراون، لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا لیستی نوێی ڕاستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفيیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ بکرێت و لە بەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی پێشوو بنێرێت، کە خەرجکردنی ڕاگیرابوو، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 8 لە هەرێم دابەش بکرێت و ئامادەکاریی پێویستیش بکرێت بۆ مووچەی مانگی 9، هاوتای مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەریەک لە وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، پلاندانان، داد، ئەو بابەتانەیان خستەڕوو کە لەگەڵ وەزیرانی هاوتایان لە حکومەتی فیدڕاڵی گفتوگۆیان لەسەر کردووە و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لەبارەیەوە بە ئەنجام گەیشتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەزارەتی پێشمەرگە کێشەی مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات





