
لۆگۆی وڵاتانی ئێران، عێراق، ئەفغانستان، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ فراوانبوونی باڵادەستیی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەقاچاخبردنی نەوت لە عێراق زیادی کردووە، بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا نیوز ڕۆژانە سەدان بەرمیل نەوت لە سنووری کەرکووک بە قاچاخ دەبرێنە دەرەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هاتنی داعش دەرگای بەرامبەر بە قاچاخبردنی نەوت واڵاکرد و ئەم بابەتەش بووەتە یەکێک لە ئاڵۆزترین مەلەفەکان کە ڕووبەڕووی حکومەت بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق ساڵانە ملیارەها دۆلار بەهۆی بە قاچاخبردنی نەوتەوە زیان دەکات و "گرووپە چەکدارەکان" نەوت بە قاچاخ دەبەن و بە نرخێکی کەم دەیفرۆشنەوە.
لێدوانی فەرمی: حەمزە جەواهری، شارەزای کاروباری نەوت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە عێراق نەوت بە قاچاخ دەبرێتە ئێران و لەوێشەوە بۆ ئەفغانستان لەڕێگەی بازرگانە ئێرانییەکان، ئەم بازاڕەش بە نرخێکی هەرزان دەکرێت و زیانێکی زۆر لە عێراق دەدرێت بەبێ ئەوەی پارە بۆ خزینەی دەوڵەت بگەڕێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق کە بۆ ئاڤا نیوز قسەی کرد، ڕەتی ناکاتەوە نەوت لە کەرکووکەوە بە قاچاخ ببرێت بەڵام دەڵێت: "لەبەر چەند هۆکارێک نەمان وانیوە کۆنترۆڵی بکەین".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، ڕێگەی قاچاخبردنی نەوت لە بای حەسەن، کەرکووک، خاڵس، بەلەد ڕۆز و مەندەلی دەستپێدەکات و لەکاتی گەیشتنی تانکەرەکانی نەوت بۆ سنووری پارێزگای دیالە تاوەکو سنووری ئێران، لەلایەن هێزێکی تایبەتی کوڕی حەبیب موسەوی، بەرپرسی نووسینگەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەی حەشدی شەعبی دەپارێزرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی سەرچاوەیەک بۆ ئاڤا نیوز، کە ڕۆژی 29ـی تەمموزی ڕابردوو چاودێری پرۆسەی بەقاچاخبردنەیەکان کردووە، فەرماندەی فەوجی یەکەم و یاردیدەدەری فەرماندەی لیوای 40ی کەتیبەکانی ئیمامی عەلی سەرپەرشتیی بەقاچاخبردنی 28 تانکەری نەوتی خاوی کردووە، لە کێڵگەکانی بای حەسەن لە کەرکووک تاوەکو ئێران.
- هاوکات لە ڕۆژی 4ـی ئابی ڕابردوو، بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی زورخام مالیکی، بەرپرسی پشتیوانیی لۆجستیی لە لیوای 40ی کەتیبەکانی ئیمامی عەلی، گرووپێک 14 تانکەری نەوتی خاویان لە بای حەسەن بۆ ئێران بردووە، ئەمەش بە پاسەوانیی هێزێک لە لیوای 40.
- ڕۆژی 18ـی ئابی ڕابردوو بەسەرپەرشتیی مۆفەق ڕاشد، بەڕێوەبەری جووڵەکانی لیوای 40ـی کەتیبەکانی ئیمام عەلی 12 تانکەر نەوتی خاوی لە بای حەسەن لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکووک بردەووەتە دەروازوی مەندەلی لە دیالە و لەوێشەوە بۆ ئێران، هەما پرۆسە لە 27ـی ئابیش دووبارە بووەتەوە 15 تانکەر نەوتیان بردووە.
- لە 1ـی ئەیلوول زورخام مالیکی، بە هاوبەشی لەگەڵ حەبیب موسەی 14 تانکەر نەوتی خاویان لە کێڵگەکانی بای حەسەن بە قاچاخ بردووە بۆ ئێران لەڕێگەی گشتیی (کەرکووک - خالس – بەعقوبە – بەلەد ڕۆز بۆ مەندەلی)، لیوای 40ـی هەواڵگیری لەگەڵ هێزێک لە نووسینگەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دیالە پارێزگاریان لێ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بوو بە قاوەخواردنەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لە گوندی لاجان؛ هەوراز گوڵپی دەنگی خەڵک دەگەیەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من گرفتی قەرەباڵغی بەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پرۆژە لە کەرتی باغلومنارەی هەولێر جێبەجێ دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەتای ساڵی نوێ دووسایدی هەولێر - گۆمەسپان دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من گرفتی قەرەباڵغی بەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە چارەسەر دەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنماییەک بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەیان ڕاگیراوە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا سێیەمین لووتکەی "BIP بۆ ئابووری و وەبەرهێنان" بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 30 تشرینی دووەم
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە






