
ئاڤا نیوز
شیکارییەک کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتمەند لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراوە، دەریخستووە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و دامەزراوەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لەلایەن هاککەرە ئێرانییەکانەوە دەکرێنە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای 'چێک پۆینت' بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیل شیکارییەکی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە کە گرووپێکی ئێرانی ناسراو بە APT34 ، هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر دامودەزگاکانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: هاککەرە ئێرانییەکان توانیویانە بەشێوەیەک هێرشەکانیان ئەنجام بدەن، بچنە نێو ئەو ئیمەیڵە تایبەتانەی لەنێو ڕێکخراو و دەستەکاندا هەیە، بە فێڵ داوایان لە فەرمانبەران و کارمەندانی ئەو ڕێکخراوانە کردووە زانیاریی کەسیی و تایبەتی خۆیان بنێرن، دواتر لەو ڕێگەیەوە هاککراون و زانیارییەکانیان کەوتۆتە دەستی گرووپە ئێرانییەکە.
لەلایەکی دیکەوە: توێژەرانی 'چێک پۆینت' ئاماژەیان بەوە کردووە، “ئەم هەڵمەتە دژی ژێرخانی حکومەتی عێراقە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو هەوڵە بەردەوامانەی هاککەرانی ئێران لە ناوچەکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گرووپە بە پلەی یەکەم حکومەت و گرووپ و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە ئامانج، بە تایبەت لە سعودیە، عێراق، ئیمارات، لوبنان، ئوردن، قەتەر و کوەیت، هاوکات لە ئەلبانیا، ئەمریکا و تورکیا.
ئەمەش بزانە: هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو گرووپە ئێرانیە لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێکانی غەززە، هێرشی ئەلیکترۆنیان کردووەتە سەر ئیسرائیل.
باکگراوند: لە هەواڵەکەی چێک پۆینت ئەوەش هاتووە: لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، هاککەرانی سەر بە گرووپەکە، هەشت مانگ دزەیان کردووەتە ناو سیستەمی حکومەتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فایل و ئیمەیڵەکانیان دزیوە. ئەوەی جێگەی سەرنجە چێک پۆینت ئاماژەی بەناوی وڵاتەکە نەکردووە کە هاککەرە ئێرانییەکان دزەیان کردووەتە ناو دامەزراوەکانی.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






