
تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون
ئاڤا نیوز
لە وڵاتانی ئەفریقا مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون زیاتر بووە و لە هەفتەی ڕابردوودا مردن بە نەخۆشییەکە زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بە ئاوڵەی مەیموون لە زیادبووندایە، لە وڵاتانی ئەفریقا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 100 حاڵەتی مردن بە ئاوڵەی مەیموون تۆمار کراوە، ئێستا داوای بەهاناوەچوون دەکەن، سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان ڕێژەی بەرزی گیانلەدەستدانیان بە " قبووڵنەکراو" وەسف کردووە.
لێدوانی فەرمی: جان کاسیا بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان ڕایگەیاند: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 107 حاڵەتی مردن و 3 هەزار و 160 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، زۆرترین ڕێژەی تووشبوون لەنێو پیاواندا تۆمار کراوە کە 63% بووە، هەروەها تووشبوون لە منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ بە ڕێژەی 41% تۆمارکراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەفریقا چاوەڕێی وەرگرتنی ڤاکسینی زیاتر دەکات، تاوەکو ئێستا 250 هەزار ژەمە ڤاکسین گەیشتووەتە کۆنگۆ، بەڵام ئەوە بەشێکی کەمی ئەو سێ ملیۆن ژەمە ڤاکسینەیە کە دەسەڵاتداران گوتوویانە پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئاوڵەی مەیموون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی پشتیوانی لە ئەمریکاوە بۆ مەسرور بارزانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
23 کاتژمێر لەمەوپێش






