
دیمەنێک لە کۆنفرانسی گەنج و بازاڕ لە ساڵی 2023
ئاڤا نیوز
دابینکردنی هەلیکار بۆ گەنجان یەکێکە لە پێشینەکانی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمەش سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریدا 14 پەیمانگای پیشەیی تەکنیکی بکاتەوە بۆ فێرکردن و پێگەیاندنی گەنجی پیشەوەری لێهاتوو لەنێو بازاڕەکانی جیهاندا.
بابەتە ستراتیژییەکە: لە کۆنفرانسی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیشک خرایە سەر ئەوەی چۆن حکومەت بتوانێت دەرفەتی کار بۆ تاکی کورد دروست بکات، لەبەر ئەمە سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریدا کە لە 75% دەستی کار لە هەرێمی کوردستان ناوخۆیی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەمەوبەدوا زانکۆ و پەیمانگاکان بتوانن کەسی پیشەوەر و شارەزا بەرهەمبێنن.
لێدوانی فەرمی: سیروان گەردی، سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریدا 14 پەیمانگای پیشەیی تەکنیکی بکاتەوە لەپێناو دروستکردنی دەستی کار لەنێو گەنجانی دەرچوو و نزیککردنەوەیان لە کاری بازاڕ.
زانیاریی زیاتر: ئێستا تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کار لەسەر ئەوە دەکەن کە چۆن بتوانن بەرهەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و خواستی بازاڕ لە یەکدی نزیک بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





